AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٨ ١٢:٢٠

لە سەمای دڵڕفێنی دەف تا تامی کەلانەی کوردی؛ کوردستان شوێنێکی بێ‌وێنە بۆ گەشتیاری

لە سەمای دڵڕفێنی دەف تا تامی کەلانەی کوردی؛ کوردستان شوێنێکی بێ‌وێنە بۆ گەشتیاری

کوردستان، نیشتمانی دەوڵەمەندترین فەرهەنگ، جوانترین نژیاروانیی پلیکانی و سروشتی چڕوپڕی بەڕووەکانی زاگرۆس، دەتوانێ یەکێک بێت لە تایبەتی‌ترین ئامانجەکان بۆ سەفەر و گەشتیاری و لەم ڕاپۆرتەدا چاوێک دەخشێنن بە تایبەتمەندییە بێ‌وێنەکانی کوردستان.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی گەشتیاری: کوردستان شوێنێکە لە نێوان چیا و هەتاودا کە با هەقایەتەکانی دەگێڕێتەوە. نیشتمانی گۆرانی و بەستە و جل‌وبەرگی ڕەنگاڵە و دابەنەریتێک کە هێشتا خەڵکەکەی بەدڵ هەڵیان گرتووە.

لە دڵی زنجیرە چیای زاگرۆس، کوردستان وەک پاژێکی شاعیرانە لە دڵی ئێراندا دەدرەوشێتەوە؛ شوێنێک کە زمان، فەرهەنگ، مۆسیقا و هەڵپەڕینەکانی، نەک هەر نیشانە، بەڵکوو شێوازێکی پڕ مانان بۆ ژیان. فرەچەشنی ئیتنیکی و زمانیی ئەم ناوچەیە هاوکاتی خەمڵاندنی جیاوازییەکان، وەک تان‌وپۆ تێک ئاڵاوە؛ ڕێک وەک ماڵە گوندی و پلیکانییەکانی کە بە سەر شانی یەکەوە وەستاون.

لە سەمای دڵڕفێنی دەف تا تامی کەلانەی کوردی؛ کوردستان شوێنێکی بێ‌وێنە بۆ گەشتیاری

وەسفی کوردستان تەنیا بەپێی نەخشەی جوگرافی ناکرێت؛ کوردستان واتە تامی کەلانەی تازە لێنراوە لە بەیانیانی سارد؛ واتە سێبەری بەڕووەکان بەسەر کۆڵانە پلیکانییەکان و دەنگی هەزار دەف بە سەربانی ماڵەکانیەوە.

لەباوەشی زاگرۆس

جوگرافیای کوردستان نەک هەر سنوور، کە بەستێنێکە بۆ پەیوەندیی مرۆڤ و هەرێمەکان. لە چیای بەفر لێ‌نیشتووەوە تا پێدەشتە سەرسەوزەکان؛ هەر پەلێکی ئەو خاکە گێڕانەوەیەکە لە خۆڕاگری و ژیان لە باوەشی سروشتێکی سەخڵەت. بەرزاییەکانی ڕۆژئاوا، هێڵی سنووری بە شکۆیەکی سروشتییەو دیاری دەکات و دۆڵەکان وەک دەمارەکانی ژیان، گوندەکان پێکەوە دەلکێنن.

لە سەمای دڵڕفێنی دەف تا تامی کەلانەی کوردی؛ کوردستان شوێنێکی بێ‌وێنە بۆ گەشتیاری

جوگرافیای کوردستان پڕە لە دژوازی؛ دەشتی بەرین، دۆڵی قووڵ، ئاوی ڕاخوشاوە و کێوگەلێک کە مانا بە سنوور دەبەخشن. بەڵام ئەم دژوازییە نەک ئاستەنگێک لەبەردەم بیچم‌گرتنی ئەو هەرێمە نەبووە، بەڵکوو زۆر جار ڕۆڵی پەیوەندیدەری بینوە. بۆ وێنە ڕێگا پڕ پێچ و قەمچە کوێستانییەکان، نەک هەر ڕێگەی پەیوەندی، بەڵکوو لە ڕاستیدا بەشێکی گرینگ لە شوناسی شارسازی و نژیاروانیی خۆجێی و خۆماڵیی کوردستانی پێکهێناوە.

لەو جوگرافییەدا، کەشوهەواش دەگۆڕێت؛ زستانانی تووش و سەخڵەتە و هاوینانی فێنک و هەر ئەو گۆڕانەشە کە شیوازی ژیانی ئەو خەڵکەی خەمڵاندووە. ماڵەکان زۆرتر لە بەردن و جلەکانیش گەرم و چەن‌توێژین. وەک بڵێی جوگرافیای کوردستان بەشێکە لە کەسایەتییەکەی.

لە سەمای دڵڕفێنی دەف تا تامی کەلانەی کوردی؛ کوردستان شوێنێکی بێ‌وێنە بۆ گەشتیاری

دەمارە ڕاخوشیوەکانی کوردستان

لە کوردستاندا ڕووبارەەکان هێڵی پەیوەندیی ژیانن کە لە چیاکانەوە سەرچاوەیان گرتووە و دەشتە تینووەکان ئاو دەدەن. زیاتر لە 25 ڕووباری هەمیشەیی و وەرزی بە کوردستاندا ڕادەخوشێن کە لە تەنیشتیاندا ژینگەگەلێکی وەک کشتوکاڵ، ڕاهێنانی ئاوژییەکان و تەنانەت کۆچی پەلەوەران سەریان هەڵداوە و لەمناوەدا، سیروان یەکێکە لە بڵیندترین و پڕئاوترین ڕووبارەکانی ناوچە کە لە بەرزاییەکانی هەورامانەو سەرچاوەی گرتووە و بە ناو دۆڵە قووڵەکاندا ڕێ دەبڕێ و پاش بڕینی سەدان کیلۆمەتر، دەگاتە سنووری عێراق.

لە سەمای دڵڕفێنی دەف تا تامی کەلانەی کوردی؛ کوردستان شوێنێکی بێ‌وێنە بۆ گەشتیاری

دەریاچەی زرێوار بە ئاسۆ مژاویی، سەرتر لە گۆل و دەریاچە خۆجییەکانی ترە، نەستێکی پڕ لە بیرەروەری و چیرۆکە. زرێوار نگین شین‌ڕەنگی کوردستانە و لە کانیاوە ژێرزەوینییەکانەوە سەرچاوە دەگرێ و ئەمەش خۆی هێمایەکی ترە لە پەیوەستبوون و یەکپارچەیی.

لە سەمای دڵڕفێنی دەف تا تامی کەلانەی کوردی؛ کوردستان شوێنێکی بێ‌وێنە بۆ گەشتیاری

لە دڵی سروشتی کوێستانی کوردستاندا، تاڤگەگەلێکی وەک گەوێڵە، بڵ و تاڤگە پەرتەوازەکانی وەک چل‌چاوە لە دڵی بەردەوە هەڵدەقوڵێن و ژیانی نوێ دەبەخشنەوە.

سنوورە زیندووەکانی کویستان

کێوەکانی کوردستان بە باڵای بەرزیانەوە، هێمنگەیەکن بۆ ڕووەکی نایاب، پەلەوەرانی کۆچەر و مرۆڤەکان لە درێژەی مێژوودا. ئەو بەرزاییانە، سەرچاوەی ئاو، نسێی لەوەڕگە، و هەندێ‌جاریش سکۆ و پەرسگەی ئایین و باوەڕەکان بووە. عەشیرەکان لە سەر ڕێگەی کۆچیاندا پاڵی پێوە دەدەن و جەژنی خۆجێی لە داوێنەکانیدا بەڕێوە دەبەن. لە نیشتمانێکی ئاوادا، کێو بەشێکە لە ماڵەکان.

لە سەمای دڵڕفێنی دەف تا تامی کەلانەی کوردی؛ کوردستان شوێنێکی بێ‌وێنە بۆ گەشتیاری

شاهۆ بە بەرزایی نزیکەی سێ هەزار و 400 مەتر، لە سنووری پارێزگاکانی کوردستان و کرماشاندا هەڵکەوتووەە و یەکێکە لە بەرزترین چیاکانی زاگرۆس. ئەم کێوە بە هۆی پۆشەنی دارستانیی چروپڕی، فرەچەشنی ژینگەیی و بوونی کانیاوگەلی سروشتی، ژینگەی چەشنەکانی وەک ورچی قاوەیی، بزنە کێوی و هەڵوۆیی زێڕینە و داوێنەکانی شوێنی لەوەڕاندنی ئاژەڵی عەشیرە و گوندنشینانە و ڕێگەگەلی قەپاڵەکانی، هەرچی ساڵە شوێنی گەشتیاران و سروشتگەڕانە.

لە سەمای دڵڕفێنی دەف تا تامی کەلانەی کوردی؛ کوردستان شوێنێکی بێ‌وێنە بۆ گەشتیاری

هاوکات چل‌چاوە، بەرزترین کێوی کوردستانە کە کۆمەڵێک شاخ و کانیاوی هەمیشەیی لە ڕۆژئاوای ئەو زێدەی لەخۆ گرتووە و لەوان سەرچاوەی زەڕینە و سیمینەیە و ڕووەکانی ئەو کێوە دەمێک ساڵە لە پزیشکی نەریتیدا کەڵکیان لێ وەردەگیرێت.

هاوهەنگاو و هاودەنگی سروشت

مۆسیقا و هەڵپەڕكێ لە کوردستان، بەشێکە لە ژیانی ڕۆژانە ئەو خەڵکە کە بەرە لە دوای بەرە بە یادگار ماوەتەوە و هێشتاش بە گڕوتین لە کۆڵانەکان، ڕێوڕەسمەکان و جەژنەکاندا بەردەوامە. دەنگی دەف و شمشاڵ لە دڵی کێوەکاندا دەنگ دەداتەوە و هەنگاوە هاوئاهەنگەکانی هەڵپەڕکێ، خەڵکی کۆ دەکاتەوە؛ وەک جەغزێک کە هیچ کەس تێیدا تەنیا نییە.

لە سەمای دڵڕفێنی دەف تا تامی کەلانەی کوردی؛ کوردستان شوێنێکی بێ‌وێنە بۆ گەشتیاری

لە دڵی مۆسیقا کوردیدا، شێوازە جۆراوجۆرەکانی هۆرە، سیاچەمانە و بەیت و حەیران تایبەتین. یەکێک لەو ڕێوڕەسمە بەرچاوانەی فەرهەنگی کوردی، "هەزار دەف"ـە؛ ڕێوڕەسمێکی ئایینی کە لە دوا هەینیی خاکەلێوەدا بەڕێوە دەچێت و تێیدا سەدان دەف‌ژەن هاودەنگ و هاوڕیتم، بە سەر سەربانی ماڵەکانی پاڵنگانەوە دەف دەژەنن و نەریتێک دەنرخێنن کە تێیدا دەف وەک هێمای پەیوەندیی مرۆڤ لەگەڵ مرۆڤەکانی تر، لەگەڵ زەوی و ئاسمان بیر دێتەوە و هەر ئوەشە بۆتە هۆی پێشوازیی بەربڵاوی نیشتمانی و نەتەوەیی و نێودەوڵەتی لەو ڕێوڕەسمە.

لە سەمای دڵڕفێنی دەف تا تامی کەلانەی کوردی؛ کوردستان شوێنێکی بێ‌وێنە بۆ گەشتیاری

وشە باوەکانی فەرهەنگ

کوردی نەک زمانێک سەڵت، بەڵکوو هاوارێکە کە لە دڵی کێوەکانەوە سەەی هەڵداوە؛ زمانێک کە لە کوردستاندا بە زاراوەی جۆراوجۆر وەک سۆرانی، کۆرمانجی، هەورامی و کەڵهوری و لە کوردستانی ئێران، تورکیا، عێراق و سووریا ئاخاوتنی پێ دەکرێت. هەر زاراوەیەک دنیایەکی سەربەخۆ بە وشەگەلی تایبەتییە کە شوێن‌پێی ژیان و فەرهەنگێکی ڕەسەنی تێدا بەدی دەکرێت.

لە سەمای دڵڕفێنی دەف تا تامی کەلانەی کوردی؛ کوردستان شوێنێکی بێ‌وێنە بۆ گەشتیاری

داڵانی پڕ لە یادگاری

ابازاڕەکانی کوردستان، تەنیا شوێنی کڕیاری و فرۆش نین؛ بەڵکوو دیمەنگەلێک لە ژیانن. لە بازاڕچە سنوورییەکانی بانە و مەریوانەوە تا داڵانە بازاڕگەلی نەریتی، جگە لە فرەچەشنیی کاڵا و شمەک، کۆڵکە سەرەکییەکانی ئابووریی خۆجێی و هێمایەک لە چالاکی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی بەدی دەکرێت.

لە سەمای دڵڕفێنی دەف تا تامی کەلانەی کوردی؛ کوردستان شوێنێکی بێ‌وێنە بۆ گەشتیاری

بازاڕە نەریتییەکانی کوردستان شوێنێکن کە هێشتاش مێژوو بە ژیانی ڕۆژانمەوە گرێی خواردووە و دیارییەکانی کوردستان بە زەندەی بازاڕە ڕەنگالەکانی، فرەچەشن و تایبەتین. جلی کوردی بە دەسماڵ و پشتوێن و هەورییەوە، هێشتاش خۆشەویستە و وەک دیارییەکی تایبەتی کڕیاری هەیە. گلیمی بیجاڕ بە چنینێکی پتەو و گەڵاڵەی هەندەسییەوە، ناوبانگی تا دەرەوەی سنوورەکان چووە. تەسبێحی کە لە دەنگی گیایی چێ کراوە، نەک هەر بۆ دوعابێژان، بەڵکوو بۆ یادگاریش سەرنج‌ڕاكێشن.

News ID 57686

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha